وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە لە بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدان و برینداربووەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی تەندروستی غەززە نوێترین ئاماری شەهیدان و برینداربووەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستای بڵاو کردەوە.

ئەو ەوزارەتخانە جەختی کرد کە ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی، زەوینی و دەریاییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە 29 هەزار و 878 کەس زیادی کردووە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئاماری برینداربووەکانی ئەو هێرشانەش بۆ 70 هەزار و 215 کەس زیادی کردووە.