سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی ڕەتوی کشانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵ دەدات لە ڕێگای دانوستانەوە سەبارەت بە کاتبەندی بۆ کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە عێڕاق لەمپەر دروست بکات.

وتیشی: ئەو وڵاتە تێدەکۆشێت لە ماوەیەکی درێژی 2 بۆ 5 ساڵ سەربازەکانی بکشێنێتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەمە لە حاڵێکدایە هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی بەپەلەی هێزە سەربازییە بیانیەکان لە ئەو وڵاتە نەگۆڕدراوە. هەر ئەو بابەتەش بووەتە هۆی دواکەوتنی دانوستانەکانی نێوان دوو وڵات.

هەروەها وتیشی: ئەمریکا بە گوێرەی سیاسەتی یاری لەگەڵ وشەکان و گۆڕینی چەمکەکان لە ڕەوتی کشانەوە لە عێراق دەچێتە پێشەوە.