وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە وتی: با ڕێگە نەدەین ژینۆساید ببێتە ڕۆتینێکی ئاسایی لە جیهاندا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر عیزەمی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: دەبێ قبووڵی بکەین کە جیهان شەرم لەو قەیرانە ئەخلاقی و مرۆییە دەکات کە دەرئەنجامی ٨٠ ساڵ پێشێلکردنی هەمەلایەنەی مافەکانی فەلەستینە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ماوەی 142 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 100 هەزار کەس لە غەززە بوونەتە قوربانی ، هەروەها زیندووەکانیش مەترسی مردنیان لەسەرە بەهۆی برسێتیەوە.

وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین ژینۆساید ببێتە ڕۆتینێکی ئاسایی لە جیهاندا.