بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجبەی عێراق باسی لە چەند خاڵێک کرد سەبارەت بە ستراتێژی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەرانی ئەمریکی و ئۆپەراسیۆنەکانی دژە زایۆنی.
لەم بارەیەوە شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی وتی: بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە بڕیارەکانی ئیسلامی و عێراقی و جیهادییە و بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو بڕیارانە لە ئەستۆ دەگرین و خۆمان بۆ ئەوە ئامادەکردووە.
جەختیشی کرد: بەرخۆدانی عێراق بەردەوامە بۆ ڕزگارکردنی عێراق و بە ئامانجگرتنی پێگەکانی زایۆنیستی لە فەلەستین کە ئێمە دەستبەرداری نابین.
لە کۆتاییدا سکرتێری گشتیی نوجەبا جەختی لەوە کردەوە کە ئارامیی ئێستا و ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر پێگەی داگیرکەران تەنیا تاکتیکێکی کاتیە بۆ بەهێزکردنی پێگە و ڕێکخستنەوەی هێزەکان و ئەمە هێمنی پێش زریانە.