بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ناسراوی ئۆیل پرایس لە یادداشتێکدا لە هەوڵی بەغدا بۆ کۆنترۆڵی تەواوی هەموو چالاکییە ئابوورییە نەوتی و نانەوتیییەکانی هەرێم هەواڵی داوە.
دەستەی نووسەرانی ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە حوکمی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق نووسی: لەمەوبەدوا حکومەتی هەرێم ئەبێ داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی خۆی ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق بدات.
ئۆیل پرایس بە ئاماژە بە ئەوەی کە دادگای فیدراڵی عێراق هەموو گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی موڵغا کردووەتەوە، نووسی: بەغدا دەیەوێت خۆی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیە چالاکەکانی هەرێم و بە پێ پێوەر و دۆخی تایبەت گرێبەست واژۆ بکات.
هەروەها ناردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە هەنگاوی دیکە بۆ کەم کردنەوەی دەسەڵاتە دارایی و ئیدارییەکانی هەرێم ڕاگەیێندراوە.
هەروەها بوونی فەرمانبەرانی عێراق لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم هەوڵی دیکەی بەغدا بۆ کۆنترۆڵی ئابووری هەرێم وەسف کراوە.