بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ بەشدارانی کۆنگرەی ٢٤ هەزار شەهیدی پارێزگای خوزستان کۆبوونەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوە کردەوە کە گرنگترین کێشەی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی، ئەوەی زانیارییان سەبارەت بە گەلی ئێران و هەروەها لەبارەی ئیسلامەوە نییە، ئاماژەشیان بەوەدا کە دوژمنانی نەتەوەی ئێران بە پشتبەستن بە لێکدانەوەکانیان دڵنیا بوون و پلانیان دانابوو کە کۆماری ئیسلامی نەگاتە ٤٠ ساڵەی خۆی.بەڵام بە کوێری چاوی دوژمن، پێشکەوتنی ئێران نەوەستا و بە فەزڵی خودا و پشت بەستن بە هەوڵ و ئیرادەی گەل و باوەڕی ئایینی ئەوان، دەمێنێتەوە.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیاندا نموونەیەکی دیکەی پشتبەستن بە مرۆڤ و باوەڕی ئایینی لە هەلومەرجی ئەمڕۆی غەززەیان باس کرد و وتیان: ڕاوەستانی هێزەکانی خۆڕاگری و بێ هیوایی دوژمن لە لەناوبردنیان، هەروەها سەبر و خۆڕاگری خەڵکی غەززە لە بەرامبەر بۆردومان و کارەساتەکاندا، نیشانی دا، ئەم خەڵکە بەهێزن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەیان بە ئاشکرابوونی درۆی بانگەشەکانی شارستانیەتی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە مافی مرۆڤ و دووڕوویی ڕۆژئاواییەکان لە ڕووداوی غەززەدا کرد و وتیان: ڕۆژئاواییەکان کە بۆ لەسێدارەدانی تاوانبارێک دەنگەدەنگ و جەنجاڵی دەکەن، چاویان نوقاندووە بەرانبەر ٣٠ هەزار کەسی بێتاوان لە غەززە، و ئەمریکاش بە بێ شەرمی بڕیارنامەی وەستاندنی بۆردومانی غەززە بۆ جاری بێشومار ڤیتۆ دەکات.
جەختیشیان کردەوە: ئەمە ڕووی ڕاستەقینەی ڕۆشنبیری و شارستانیەتی ڕۆژئاوا و لیبراڵ دیموکراسییە، کە بە ڕواڵەت سیاسەتمەداری دەق دراون و زەردەخەنە لەسەر ڕووخساریانا، بەڵام بە ناوەڕۆک سەگێکی هار و گورگێکی خوێنڕێژن.