بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن زارعی ڕایگەیاند: ڕێوڕەسمی ئایینی کوڵاندنی کەشکەک لە گوندی ڕەزا، لەبیر کرابوو، بە ئامانجی زیندوو کردنەوەی دابونەریتی ناوچەکە بڕیار درا بە یارمەتی خەڵکی گوندی ڕەزاو ئەو ڕێوڕەسمە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیە بەڕێوە بچێت.
زارعی بە وتنی ئەوەی کە پلانڕێژی بۆ میوانداری کردن لە 5 هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی کراوە، زیادی کرد: میونداری کردن بە چێشتی کەشکەک بووە بیانوویەک بۆ زیندوو کردنەوەی دابونەریتی لەبیر کراوی ناوچەکە.