وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە داوای بەڕێوەبردنی خێرای هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، متیۆ میلر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند ئەمریکا خوازیاری بەڕێوەبردنی هەڵباژردنی هەرچی خێراتری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ناوبراو جەختی کرد ئەمریکا بەرپرسان هان دەدات هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بە شێوەی ئازاد، دادپەروەرانە و ڕوون بەڕێوە بچێت.