بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری قوربانیيانی ھێرشەکانی ئیسرائیلی خستووەتەڕوو کە ١٤٠ رۆژە بەردەوامە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٠٤ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژران، بەمەیش ژمارەی کوژراون گەیشتووەتە ٢٩ ھەزار و ٥١٤ کەس.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ١٦٠ کەسی دیکە لە هێرشەکانی ئەم دواییانەدا برینداربوون و، تێکڕای ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ٦٩ هەزار و ٦١٦ کەس.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە هێشتا بەشێک لەوانەی لە هێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.