بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمە شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری ئەندامێکی کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی کۆنگرەی ئەمریکا وێڕای گرینگ وەسف کردنی هاوبەشیی دوو وڵاتی عێڕاق و ئەمریکا، لەسەر پێوەندی دوولایەنە بە پێ ڕێککەوتنی ستراتیژیکی نێوان دوو وڵاتەکە دوای کۆتایی هاتنی ڕاسپاردەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پێ کاتبەندی دیاری کراو، جەختی کرد.
ناوبراو هەروەها لەسەر زەروورەتی ڕاگرتنی شەڕی غەززە و کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززە لەلایەن داگیرکەرانەوە بەتایبەتی بە نزیک بوونەوە لە مانگی ڕەمەزان جەختی کرد.
ئەو سێناتۆرە ئەمکریکییەش لەسەر گەییشتن بە سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە جەختی کرد.