بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا وتی: ڕێگای شەمەندەفەر بە توانایەکی گەورەی وەبەرهێنان لە پارێزگاکە دادەنرێت، ئەم توانایەش تەنها بۆ گواستنەوەی موسافر نییە.
وتیشی: هێڵی بارهەڵگری شەمەندەفەری ئاسنی سنە-تاران زۆر گرینگە و لەم ماوەیەدا ٥٠٠ هەزار تۆن بەرهەمی کارگەی چیمەنتۆی کوردستان لە ڕێگەی هێڵی شەمەندەفەری بارهەڵگرەوە بۆ شەلەمچە و عێراق گواستراوەتەوە.