شرۆڤەکارێکی ئەمنیەتی عێراق خوازیاری بەرەوڕوو بوونەوەی ئەمریکییەکان لە ئەگەری دەستدرێژی نوێ لە خاکی عێراق، وەکوو خۆیان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەعید بەدری شرۆڤەکاری ئەمنیەتی عێراق وتی کە ئەمریکا بەهۆی ئەنجام دانی هەموو جەنایەتەکانی خۆی لە عێراق لێپرسینەوەی لێدەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: سەرەڕای دانوستانی واشنتۆن و بەغدا سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق، هێشتا جەنایەتەکانی ئەوان لە عێراق بەردەوامە.

بەدری وتیشی: زۆربەی لیستگەلێک کە ئەمریکییەکان لە دژی کەسایەتییە عێراقییەکان بڵاوی دەکەنەوە تەنیا هەوڵێکە بۆ ترساندنی خەڵکی ئەو وڵاتە بەتایبەتی ئەوەی کە واشنتۆن باش دەزانێت ئەگەر ئەو کەسانە تیرۆر بکرێن کاردانەوەی توند وەردەگرن. ئەبێ لەگەڵ ئەمریکییەکان وەکوو خۆیان هەڵسوکەوت بکرێت.