بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی رووفاتی 172 ئەنفالکراوی کورد لە بەغدادەوە گەڕێندرانەوە بۆ هەرێم، چەند رۆژێکە دەستکراوە بە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆناسینەوەیان و لەو ژمارەیەش 36 رووفاتیان ناسنامەیان پێبووە و ناسراونەتەوە.
دوای بەخاکسپاردنی ئەو رووفاتانە، بڕیارە کار بۆ گەڕاندنەوەی چەندین رووفاتی دیکە بکرێت کە لە 11 گۆڕی بەکۆمەڵدا لە ناوچەکانی خوارووی عێراقدان و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووفاتی ئەنفالکراوانی کوردن.