بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماجد شەنگالی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە ڕێککەوتنگەلێک لە نێوان بەغدا و واشنتۆن سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق هەیە، زیادی کرد: بەهۆی درێژەی هەڕەشەی ئەمنیەتی، مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق لە قازانجی کورد و عێراقیشە.
Publish Date: ٢١ شوبات ٢٠٢٤ - ١١:٣٣
ئەندامێکی ئێزدی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێڕاق، وتی: مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەو مافەی هەیە کە داوا لە هێزەکانی ئەمریکا بکات وەکوو بەشێک لە هێزەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە خاکی عێڕاق بمێننەوە.