بەجێمانی ژمارەیەکی زۆری شەهید و بریندار لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە پاڵ هێرشی دڕندانەی شارۆچکەنشینەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی ڕۆژاوا نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشە تۆپخانەیی و ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەشە جیاجیاکانی کەرتی غەززە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەر درێژەی هەبووە و جەندین شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئیسرائیل تەنیا لە ٢٤ کاتژمێردا ٩ جەنایەتی نوێ لە بەشە جیاجیاکانی ئەو کەرتە ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی شەهادەتی ١٠٧ کەس و برینداربوونی ١٤٥ کەسی دیکە.