سیاسەتوانی ڕووس بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل ئەبێ بزانێت ناتوانێت دریژە بداتە ژیانی خۆی، وتی: ڕوانگەی ئەمریکا و ڕۆژاوا هەمبەر شەڕەکانی ئۆکراینا و غەززە سیاسەتێکی دووفاقەیی نیشان دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی نیکۆلاویچ بابورین لە کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ محەمەدڕەزا مورادی بەرپرسی گشتی بەشی نێودەوڵەتی هەواڵدەریی مێهر وتی: ئێمە وەکوو ئەزموونێک چاو لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین کە توانیویەتی لە بەرانبەر ڕۆژاوادا بوەستێت چونکوو ڕێگای خۆی هەڵبژاردووە و لەسەر بایەخی ئایینی، فەرهەنگی و نەریتی خی داکۆکی دەکات.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا وتی کە یەکێتی ئەورووپا ئامادەی یارمەتی بە کیێفە. زۆر کەس نابینن کە لە ڕاستیدا ئەوە ئەمریکایە کە لەگەڵ ڕووسیا شەڕ دەکات و جیهان بە دوو شێوەی جیاواز لەگەڵ شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا و ئیسرائیل و غەززە هەڵسوکەوت دەکەن و ئەوە نیشانەی دووفاقەیی بوونی ستانداردەکانی ئەمریکا و ناتۆیە. لە ڕاستیدا من وەکوو قارەمانێک چاو لە فەلەستینیەکان دەکەم. خەڵک ئەبێ بزانێت کە چۆن بەرگری لە نیشتمانی خۆی بکات. پێم وایە کە زۆر سەیر و سەرەنج ڕاکێشە کە ئیسرائیل لەناو بچێت. من سەرم لە سیاسەتی ناوخۆیی ئیسرائیل سووڕ دەمێنێت، ئیسرائیلییەکان خۆیان ئەبێ بزانن کە ئیسرائیل چی دیکە ناتوانێت بوونی هەبێت.