بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئیبراهیم حسێن ئەبونەجا ناسراو بە ئەبوموعتەسەم یەکێک لە بەرچاوترین فەرماندەکانی کەتیبەکانی حزەدین قسام، لقی سەربازی حەماس لە پڕۆژەی ئەندازیاری پێچەوانەی چەکە ئیسرائیلییەکان دێتە ئەژمار کە لە ساڵی 2017 لە یەکێک لە بنکەکانی قسام لە ڕەفەح لە تەقینەوەیەکدا شەهید بوو.
ئیبراهیم ئەبونەجا لە ساڵی 1948 لەناوچەی ئەلنجویە لەدایک بوو و لە ناوەندەکانی ئانراو وانەی خوێند و لە ساڵی 1985 چووە ڕیزی گرووپی ئیخوانەلموسلمینەوە و بەهۆی چالاکی لە ئینتفازەی یەکەم دەستگیر کرا و سێ ساڵ و نیو لە ئیسرائیل لە زیندان بوو.
ناوبراو چالاکیی خۆیی لە ڕیزی هێزەکانی قسام لە ساڵی 2000ەوە دەست پێکرد. ئەو یەکێک لە بەرچاوترین ئەندازیارگەلێک بوو کە لە چێ کردنی چەک بۆ قسام ڕۆڵی هەبوو.
ئەبونەجا ژوورێکی لە نێو ماڵەکەیدا کردبووە شوێنی چێ کردنی چەک و پۆستی جۆراوجۆری لە ڕیزی ئەو هێزانە هەبوو کە دواترینیان فەرماندەیی یەکینەکانی ئەندازیاری ڕەفح بوو.
ئەو هێزە بەناوبانگە فەلەستینییە لەلایەن ئیسرائیلەوە شوێنگیری دەکرا و چەندین جار هێرشی کرایە سەر بەڵام ڕزگاری بوو.
ناوبراو ئەو مووشەک و چەکە ئیسرائیلیانە کە لە دژی فەلەستین بەکار دەهێنرا لێک دەدایەوە و لە بەشە چاکەکانی بۆ ئەنجامی کاروباری ئەندازیاری لە چێ کردنی چەک کەڵکی وەردەگرت.
ئەبونەجا لە کۆتاییدا لە 7 ی جوونی 2017 لە تەمەنی 51 ساڵیدا لە کاتێکدا کە خەریکی چالاکی لە یەکێک لە بنکەکانی قسام بوو بەهۆی تەقینەوە شەهید بوو.