ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە ڕازی عەشق بە دەنگی شارام نازری هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ئەو هونەرمەندە ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە ئەلبوومی ڕازی عەشق بە دەنگی شارام نازری ڕۆژی یەکشەممە 29 ی ڕێبەندانی 1402 لە مۆزەخانەی سینەما بەڕێوە چوو. ئەلبوومی ڕازی عەشق بە ئاهەنگسازی محەمەد ساعێد لەلایەن بڵاوگەی سروشەوە چێ کراوە.

لە ئەو ڕێوڕەسمە چەندین کەسایەتی هونەری لێدوانیان دا و لە کۆتاییشدا ئەلبوومی ڕازی عەشق ڕوونوێنی کرا.

هەروەها شارام نازری گۆرانیبێژی ئەو بەرهەمە وتی: پێنج ساڵە کە کۆنسێرتێکم بەڕێوە نەبووە . لە ساڵانی دواییدا دۆخی وڵات باش نەبووە و هەستێکم بۆ بەڕێوەبردنی کۆنسێرت نەبووە. هیوادارم ساڵی داهاتوو ئەگەر کەشێکی گونجاو هەبوو و رووداوێک ڕوو نەدات، بتوانم کۆنسێرت بەڕێوە ببەم.