ئەندامی باڵای نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) جەختی لەوە کردەوە کە بێ وەستانی شەڕ هیچ دیلێکی ئیسڕائیلی ئازاد ناکرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: "ئوسامە حەمدان"، نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە لوبنان و ئەندامی باڵای مەکتەبی سیاسی ئەم حیزبە، لە کاتی سەردانی ژووری ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بیست و چوارەمین پیشانگای میدیای ئێران وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ پەیامنێری مێهر ئەنجامدا.

ئوسامە حەمدان، سەبارەت بە پڕۆسەی دانوستانەکان بۆ دامەزراندنی ئاگربەست لە غەززە و ئەگەری ئاڵوگۆڕی دیلەکان وتی:"کاتێک هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بن و هیچ نیشانەیەکی کەمبوونەوەی ئەو هێرشانە نەبێت، قسەکردن لەدانوستان بێ مانایە".

وتیشی: سەرەتا دەبێت هێرشەکانی ئیسرائیل بوەستێت، دواتر دەبێت باس لە پرسەکانی وەک ئاوەدانکردنەوەی غەززە و هاوکاریکردن بۆ فەلەستینییەکان بکەین.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئاڵوگۆڕی دیلەکانی شەڕی زایۆنی تەنیا دوای یەکلایی بوونەوەی ئەو مەرجانە بەڕێوە دەچێت.