جێگری بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵدەریی و میدیا ناوخۆییەکانی ئێران وتی: هەزار و 700 چالاکی میدیایی لە سەرانسەری وڵات لە بیست و چوارەمین پێشانگای میدیایی ئێراندا بەشدار دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی ئەبدالی، جێگری هەواڵدەریی و میدیا ناوخۆییەکانی ئێران لە سەروبەندی بیست و چوارەمین پێشانگای میدیایی ئێران وتی: ٣٢ پارێزگای وڵات بە فەرمی بانگهێشت کراون بۆ سەردان و بەشداری لە بیست و چوارەمین پێشانگای میدیایی ئێران.

بڕیارە لە پیشانگاکەدا ڕێز لە یەک پێشەنگی ڕۆژنامەنووسی و هەواڵنێری هەموو پارێزگاکانی ئێران بگیردرێت.