سەرچاوەکانی هەواڵ درێژەی هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری "ڕەفەح" لە باشووری کەرتی غەززەیان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیا فەلەستینییەکان بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بڵاویان کردۆتەوە کە دەنگی تەقینەوەکان لە ئاسمانی شاری ڕەفح لە هەمان کاتدا لەگەڵ فڕینی بەرفراوانی فڕۆکە جەنگییەکانی زایۆنیستەکان بیستراوە.

هەر لەو پێوەندییەدا کەناڵی هەواڵی ئەلمەنار بڵاوی کردەوە کە لە هەمان کاتدا کە فڕۆکەکانی زایۆنیستی بە ئاسمانی کەرتی غەززەدا سووڕاوەتەوە، دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز لە شاری ڕەفەح بیستراوە.

هەروەها کەناڵی جەزیرە لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند کە چەکدارانی داگیرکەر خانوویەکی نیشتەجێبوونیان کردە ئامانج لە نزیک کلینیکی ئەلزەهرا لە گەڕەکی ئەلجونینا لە شاری ڕەفەح کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە.