لە وتارێکدا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند: هەر دڵۆپێک خوێن کە لە ناوچەکەدا دەڕژێت، لە ئەستۆی حکومەتی ئەمریکایە. ئەمریکا زیاتر لە ئیسرائیل پێداگری لەسەر لەناوبردنی حەماس دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلمەنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە لوبنان لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمی یادی فەرماندە شەهیدەکان لە گەڕەکی بەیروت وتی: دوژمن بە کوشتنی فەرماندە و جەنگاوەرەکانمان یان وێرانکردنی ماڵەکانمان ناتوانێت لاوازمان بکات یان ناچارمان بکات پاشەکشە بکەین.

نەسروڵڵا لە درێژەدا ئاماژەی بە کوشتنی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی سڤیل لە باشووری لوبنان کرد و وتی: ئێمە تەحەمول ناکەین هێرش بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لە ناوەڕاستی شەڕێکی ڕاستەقینەداین، شەهیدکردنی جەنگاوەرانیش بەشێکە لە شەڕەکە، بەڵام کاتێک باس لە خەڵکی سڤیل دەکرێت، بابەتەکە هەستیار دەبێت و ئەمە لە سەرەتای بەرخۆدانەوە پرسێکی نوێ نییە. ڕاشیگەیاند: مەبەستی دوژمن لە کوشتنی خەڵکی سڤیل، گوشار خستنە سەر بەرخۆدان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانە.

ئاماژەشی دا کە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە فشاری نێودەوڵەتی دروست بووە بە ئامانجی نەکردنەوەی بەرەی باشووری لوبنان بۆ پشتیوانی لە غەززە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵا جەختی لەوە کردەوە: بەرخۆدان توانای مووشەکی بەهێز و وردی هەیە کە وای لێدەکات هەموو ناوچەکانی زەوییە داگیرکراوەکان لە کیریەت شمونە تا ئیلات بکاتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو برایانە لە یەمەن تا ئەمڕۆ بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر کەشتییە ئەمریکی و بەریتانیاییەکان، بەڵام شەڕی سەرەکی لە غەززە بەردەوامە.