سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند: حکومەت هەوڵدەدات کۆتایی بە هه‌بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بهێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وەزیران دووپاتی کردەوە کە حکومەت هەوڵدەدات کۆتایی بە هه‌بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بهێنێت.
لە بەیاننامەیەکدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراووە، تێیدا هاتووە، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وەزیران پێشوازی لە دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کرد، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2024.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت هەوڵدەدات کار لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێکبخات، هەنگاو بنێت بەرەو کۆتایی هێنان بە هه‌بوونی ئه‌م هاوپه‌یمانه‌ لە عێراق، وهه‌وڵده‌دات هەنگاو بنێت بۆ پەیوەندییە دوو قۆڵییە فرەلایەنەکان لەگەڵ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م هاوپەیمانییه‌.