بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە بەردەوامە و لەم پێوەندییەدا ژمارەیەک لە دانیشتووانی بێ تاوانی غەززە کوژراون. لە دوایین هێرشی داگیرکەران بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی شاری ڕەفەح لانیکەم ١٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
زایۆنیستەکان ناوەند و باکووری شاری ڕەفەحیان کردە ئامانج.
هەروەها فڕۆکه جەنگییەکانی ئیسرائیل ماڵێکیان له که مپی شابوره له شاری ڕەفەح له باشووری غەززه بۆردومان کرد.