بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حسێن لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئەلمەعلومە" وتی: هەڵوێستی فراکسیۆنە سوننە و کوردییەکان لە دژی پرسی بوونی ئەمریکا لە عێراق و ئامادەنەبوونیان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان کە بەڕێوەچوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لێکەوتەی سیاسی لە پەرلەمان دەبێت.
عەلی حوسێن دەشڵێت: ئەم هەڵوێستەی سوننە و کورد دەبێتە هۆی قەیرانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەران، چونکە بڕیار بوو بەشداریی ڕاستەقینە لەنێوان فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجومەندا هەبێت.
جەختیشی کرد: هیچ بەشدارییەکی ڕاستەقینە نەبوو و تەنها شەریک لە پۆست و سەروەت و سامان، کاریگەریی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا نابێت.