یەکێک لە بەرپرسانی بەرەی عەرەب لە کەرکووک دەڵێت هەر یەکە لە کورد، عەرەب و تورکمانەکان لەسەر بەدەست هێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە شێوەی جیدی ڕکابەری دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نزیک بە دوو مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگایی عێڕاق تێپەڕیوە بەڵام گرووپە کوردی، عەرەب و تورکمانەکان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگایی ئەو پارێزگایەوە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و هەر لایەنێک ئەو پۆستە بە مافی خۆی دەزانێت.

کوردەکان بریتی لە پارتی و یەکێتی لە 16 کورسی بە ڕیزەوە 2 و 5 کورسیان بەدەست هێناوە. بەشی عەرەبەکان 6 کورسی و تورکمانیش دوو کورسی بووە و موسێحییەکانیش یەک کورسییەکان بەدەست هێناوە.