بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، مەحموود حەیانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: ئەوەی کە ئەمریکییەکان درێژە دەدەنە تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق، ڕووداوێکی زۆر مەترسیدارە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا پابەندی هیچ یاسا و ڕێسایەک نییە و درێژە دەداتە شەڕی فەرهەنگی خۆی لە دژی عێراق لە ڕێگای پەرەپێدان بە بیری لادەری و هەڵوێستی ڕەت کراو لەڕوانگەی کۆمەڵگای ئیسلامییەوە.