سەرۆک دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر زەروورەتی یەکگرتوویی و هاوکاری ئێران و عێڕاق بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمن جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێراق، بە شرۆڤەی پیلانەکانی دوژمن بۆ هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە وتی: هەمووان بزانن کە دوژمن بێکار دانانیشێت و دەست لە پیلانگێڕی هەڵناگرێت؛ بێ گومان یەکێک لە دوژمنانی ئاشکرای ئێمە ئەمریکا و ئیسرائیلە، ئەوان لە دژی ئێران و عێڕاق هەوڵی دەدەن بۆیە ئەمڕۆ زیاتر لە ڕابردوو پێویستمان بە یەکگرتوویی و هاوکاری هەیە و بە پشتی خودا لە دەفرایەتی دوو وڵاتەکە بۆ بەدی هاتنی ئاسایشی سەداسەدی و چارەسەری کێشەکان لە قازانجی جیهان کەڵکوەربگرین.

سەرۆکی دەسەڵاتی داد، بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی غەززە وتی: ئەمڕۆ ئێران و عێڕاق نەک خۆیان بە بەرپرسی وڵاتانی خۆیان دەزانن بەڵکوو لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل ەدکی خەڵکی غەززەش بەرپرسیارین.