بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەلی حسێنی لەگفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە پلەتفۆرمی کانکت و پێوەندیی لەگەڵ هەڵکەوتە ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات، وتی: ئەو بەرنامە لە ساڵی 1395 بە ئامانجی چارەسەری کێشە بنەڕەتییەکانی لێزانانی ئێرانی دامەزرا.
ناوبراو بە ئاامژە بە هاوکاری و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە 9 هەزار هەڵکەوتەی ئێران لە دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند کە لە ئەو 9 هەزار کەسە، 3700 کەسیان گەڕوەتەوە بۆ ئێران. کەسانێک کە بە بەرنامەی کانکت لە ئێران پڕۆژەگەلێکیان بۆ پێناسە کرا، بە ڕیزەوە لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا، سویسڕا و سوید و نرویژ خوێندوویانە.