بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسڕۆڵا وتی: پاسدارەکانی ئێران هەمیشە پاڵپشتی ڕاستەقینەی هەموو بزووتنەوەکانی بەرخۆدان بوونە.
سکرتێری حزبوڵای لوبنان وتی: ئێستا ١٣٠ ڕۆژ بەسەر شکست هێنانی دوژمنی زیۆنیدا تێدەپەڕێت.
وتیشی: دوژمنی زایۆنی جگە لە تۆڵەکردنەوە لە خەڵکی بێتاوان و سڤیل هیچی نەکردووە و شکستی هێناوە لە کارەکانی.
جەختیشی کرد: بەوانە دەڵێم کە هەڕەشە لە ئێمە دەکەن بە پەرەدان بە شەڕ، ئەوە ئێمەین کە کارەکانی خۆمان بەربڵاوتر دەکەین و ورەمان بەرزتر دەبێت.