بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرمانداری ناوچەی بۆروجن تەقینەوەی بۆری گازی پەستانی بەرزی سەرتاسەری وڵات لە بەشی حەلوایی ئەم پارێزگایەی ڕاگەیاند.
چەند خولەکێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری بۆروجن بیسترا کە ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی لێکەوتەوە.
فەرمانداری شاری بۆروجن وتی: ئەم بۆرییە گازە کە یەکێکە لە هێڵە گازە نیشتمانییەکانی ئێران، لە ناوچەی حەلوایی تەقیوەتەوە.
وتیشی: لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
دەترێت ئەگەری هەیە کاری تێکدەرانە بووبێت.