ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی؛ ئێستا کە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پۆستی سەرۆک کۆمارییە. سەرۆک کۆماری وەکوو بانترین پۆستی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ڕێبەرە کە بۆ چوار ساڵ لە سەرووی دەزگای جێبەجێ کردن دەوەستێت، چۆن هەڵدەبژێردرێت؟ سەرۆک کۆمار چ تایبەتمەندی و ئەرکێکی هەیە؟
ئەرکەکانی سەرۆک کۆمار
بە پێ دەستووری کۆماری ئیسلامی ، سەرۆک کۆماری بەرپرسیارێتی جێبەجێ کردنی دەستوور و سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێبەجێکاری لە ئەستۆیە.
سەرۆک کۆمار ئەرکی قورسی لەسەر شانە وەکوو واژۆ ڕێکەوتننامەکان، پرسەکانی هاوپەیوەند بە وڵاتانی دیکە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بودجە و هەڵبژاردنی هەندێک پۆستی حکومی وەکوو وەزیران، پارێزگارەکان و باڵوێزەکان.
ڕەوتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ڕوانگەی دەستوورەوە
سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ماوەی چوار ساڵ لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێت و نابێت بۆ زیاتر لە دوو خولی بەردەوام لە ئەو پۆستە بمێنێتەوە.
بەپێ بڕگەی سەد و حەڤدەی دەستوور، سەرۆک کۆمار بە زۆرینەی تەواوی دەنگی دەنگدەران هەڵدەبژێردرێت و ئەگەر هیچ یەکە لە بەربژێرەکان دەنگی زۆرینەی بەدەست نەهێنا یەک هەفتە دوای ئەوە بۆ جاری دووهەم دەنگدان دەکرێت.
دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات لە یەک ڕۆژ و لانیکەم بۆ ماوەی دە کاتژمێر ئەنجام دەدرێت. لە هەر خولێکی هەڵبژاردنی هەر کەسێک دەتوانێت تەنیا یەک جار و لە یەک ناوەندی دەنگدان دەنگ بدات. هەروەها بە پێ بنەمای نەوەد و نۆی دەستوور، بەرپرسیارێتی چاوەدێری بە سەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئەستۆی شۆرای نیگابانە.
سەرۆک کۆمار ئەبێ چ تایبەتمەندییەکی هەبێت؟
بەربژێری سەرۆک کۆماری ئێران ئەبێ هەندێک تایبەمەندی هەبێت کە بریتین لە: کەسایەتی سیاسی و ئایینی، بە ڕەچەڵک ئێرانی، شیعە، بەرپرسیار و بەئەزموون، خاوەن پێشینەی باش و بەئیمان و … بێت.
واتا بڕوای بە ولایەتی فەقێ هەبێت و لە ئەنجامی حوکمە زەروورییەکان و ئەنجام نەدانی حەرامەکان بەناوبانگ بێت.
هەروەها سەبارەت بە دینی ئیسلام و ئایینی شیعە ئاگادار و زانا بێت.
ڕاستگۆ بێت و لە هەڵسوکەوتیدا دادپەروەری هەبێت.
هەروەها لە بواری سیاسی زانیاری پێویستی لەسەر شێوەی شۆڕشی ئیمام خومەینی و سیستەمی ئیسلامی هەبێت.
پابەند بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی، شۆڕشی ئیسلامی و دەستوور هەبێت و ئەرکەکانی سێ دەسەڵاتەکە و مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات، مەجلیسی خوبرگان ، شۆراکان و هێزە چەکدارەکان بنازێت.
زانیاری پێویستی لە پرسی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەبێت و سەر بە هێزە ستەمکارەکان نەبێت و پاڵپشتی لە شەڕی ستەملێکراوان لە بەرانبەر ستەمکاران و بەرگری لە مافی موسڵمانان بکات.
بە ڕەچەڵەک ئێرانی بێت واتا باوک و باوەگەورە و بنەماڵەی ئێرانی بن.
بەربژێری سەرۆک کۆماری ئەبێ داهاتوو پێش بینی بکات و ئەوە لە بڕیارەکانی کاریگەری هەبێت بەتایبەتی لە بواری پێوەندی دەرەکی.
بەربژێری سەرۆک کۆماری ئەبێ لە خودا بترسێت و ئەوە هەموو بوارەکانی ژیانی جێبەجێ بکات.
ڕەوتی گەییشتن بە پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران
بۆ گەییشتن بە پۆستی سەرۆک کۆماری لە ئێران لانیکەم چەند قۆناغی زەروورییە، وەکوو:
شۆرای نیگابان شیاو بوونی کەسەکە پشت ڕاست بکاتەوە
بەدەست هێنانی لانیکەم نیوە و یەک دەنگی زیاتری دەنگەکان
ئیزن دان بە چالاکی کردنی سەرۆک کۆمار لەلایەن ڕێبەری کۆماری ئیسلامییەوە
سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی
لە ئەگەری مەرگ، دەست لەکارکێشانەوە یان دوور خستنەوە، چار چییە؟
بە پێ مادەی120 ی دەستوور ئەگەر دە ڕۆژ پێش لە هەڵبژاردنی سەرەکی یان خولی دووهەمی هەڵبژاردن، یەکێک لە بەربژێرەکان گیانی لەدەست بدات، هەڵبژادن بۆ ماوەی دوو هەفتە وەدوا دەکەوێت.
هەروەها لە ئەگەری دەست لەکار کێشانەوە، دوور خستنەوە یان مەرگی سەرۆک کۆمار، بە پێ مادەی 131 ی دەستوور، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار بەرپرسیارێتییەکانی ئەو تا کۆتایی ئەو خولە لە ئەستۆ دەگرێت. ئەگەر جێگری یەکەمیش گیانی لەدەست بدات یان کێشەیەک ڕوو بدات، ڕێبەر کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێرێت.