بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: گفتوگۆكانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت، كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە.
دەشڵێـت: "دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی كوردستان، بەندە بە دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمەكە".
راشیگەیاند، گفتوگۆكان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییە سەركارەكان لە هەرێمی كوردستان لەسەر رێڕەوی راستن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك لە داهاتوویەكی نزیكدا
Publish Date: ١٢ شوبات ٢٠٢٤ - ٢٠:٣٢
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: نزیكن لە رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆكانیاندا هەیە.