هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "عەدەسە-١١"دا لە تورکیا، هەزار و ١٢٤ کەسیان دەستگیر کرد و دەستبەسەر ٧٤٩ پارچە چەکی نایاسایی داگیراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە بە مەبەستی ئاسایش و ئارامی وڵات، ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێکردووە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە میانی چوار ڕۆژدا و لە ٧٤ پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو، دەست بەسەر ٧٤٩ پارچە چەکی نایاسایی داگیراوە و هەزار و ١٢٤ کەسیان دەستگیر کردووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پەیامەکەیدا جەختی لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان بە مەبەستی ڕادەستکردنی تاوانباران بە دادگاکان کردووەتەوە.