بوردمانی نامرۆڤانەی شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و بیسترانی دەنگی چەندین تەقینەوە لە لای ڕۆژاوا لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای ئەوەی کە وڵاتانی جیاواز سەبارەت بە لێکەوتەکانی هێرش بۆ سەر ڕەفەح هۆشداریان دابووە ئیسرائیل، ئەو ڕژێمە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو شارەی بوردمان کرد.

ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا کە بوردمانی ماڵەکان لە ناوچەی ئەلبرکە هەڵکەوتوو لە باشووری دەیرولبەلح لە ناوەندی کەتی غەززە چەندین شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.

هەروەها ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە چەکی قەدەغە کراو هێرشی کردە سەر ڕەفەح و بەو هۆیەوە 110 فەلەستینی بێ تاوان شەهید بوون.