بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە جێژنی 45 ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە مێدیا جیهانییەکان ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی هەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی چل و پێنج ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی بە بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە 38 گوند و 1400 شار دەستی پێکرد

کەناڵی ئەلمەیادین و ئەلمەسیرەی یەمەن و ئەلعەهد نیوزی عێراق و ئەلمناری لوبنان و ئەلعەهدی ئەلئەخباری لوبنان و سانای سووریا بەتواوەتی ئەو ڕێوڕەسمەیان ڕووماڵ کرد.

هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە هەزاران ئێران ئەمڕۆ لە جێژنی شۆڕشی ئیسلامی لە نێو قەیرانی ڕۆژاوای ئاسیا بەشداریان کرد.

نووسینگەی کاروباری دەرەوەی پارتی داد و گەشەی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لە پەیامێکدا ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی پیرۆزبایی کرد.

هەروەها ئیلهام عەلی ئۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش لە پەیامێکدا بۆ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی پیرۆزبایی کرد.