لە سەرانسەری ئێران ڕێپێوانی ڕۆژی 22 ی ڕێبەندان بە بۆنەی 45هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا لە سەرانسەری ئێران ڕێپێوانی ڕۆژی 22 ی ڕێبەندان بە بۆنەی 45 هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستی پێکرد.

هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانیش ئەو ڕێپێوانە بەڕێوە دەچێت.

ئەم ڕێپێوانە لە کاتژمێر 9ی بەیانی رۆژی یەکشەمە لە هەزاران شار و گوند دەستپێدەکات.

سەدان هەواڵنێری بیانی ئەم ڕێورەسمە رووماڵ دەکەن.