وەزیری دەرەوه ڕایگەیاند: بزووتنەوەی حەماس ژیرانه و به وریایەوه هەم له  بەڕامبەڕ تاوانه کان و هەم لەباری سیاسییەوە هەڵسووکەوتی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەبدوڵڵا بوهابیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی تری لوبنان سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ئێران و لوبنان کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد: تاران و بەیروت جەخت لەوە دەکەنەوە کە شەڕ چارەسەر نییە.

وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند: ئێمە پێمان وایە بەرخۆدانی فەلەستین و حەماس هەم لە شێوازی وەستانەوە دژی تاوانەکان و هەم لە شێوازی سیاسیدا ژیرانە و وردبینانە مامەڵەیان کردووە.

ناوبراو ڕایگەیاند: بێگومان بۆ جیهان ڕوونە کە ڕژێمی زایۆنی دوای زیاتر لە ٤ مانگ شەڕ لە غەززە هیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە.

وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەک کاتدا بە دوو ئاراستەدا دەڕوات، ئاڕاستەی یەکەم بەردەوامبوونە لە ناردنی چەک و ژینۆساید لە غەززە، ئاراستەی دووەمیش قسەکردنە لەسەر چارەسەری سیاسی.

وەزیری دەرەوە زیادی کرد: ئێمە بە ڕوونی دەڵێین ئەگەر ئەمریکا بەدوای ئاشتی لە ناوچەکەدا دەگەڕێت، چارەسەر ڕاگرتنی شەڕ و تاوانەکانە لە غەززە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: ڕاپۆرتێکی ئومێدبەخشمان لە بەرپرسانی باڵای لوبنان و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە وەرگرت سەبارەت بە پێشهاتەکانی لوبنان.

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە چاکە بۆ لوبنان هیچی تری ناوێت.