بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەفا محەمەد کەریم لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم وتی: سیاسەتی بەپەراوێز خستنی کوردەکان درێژەی هەیە و ئێمە پەیڕەو کردنی ئەو سیاسەتەکە لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوامان بینی کە باسی لە لەناوبردنی تەواوی کورسییەکانی کوردەکان دەکات و ئەو بابەتە قبووڵ ناکەین و هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری سیاسی .
وەفا محەمەد کەریم بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کوردەکان ئەبێ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش لە هەمان سیاسەت پەیڕەوی دەکەن، زیادی کرد: چاو لە بەرانبەر چاو و ددان لە بەرانبەر ددان.