بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری دەوڵەتی ئەناتۆڵی تورکیا، لە ڕاپۆرتێکدا لە زمانی سەرچاوە ئەمنییەکانەوە لە کوژرانی یونس دەمیر یەکێک لە ئەندامانی دەستەی ڕێبەرایەتی پەکەکە لەلایەن میتەوە لە ناوچەی گارەی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
بە پێ ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە یونس دەمیر بە ناوی ڕێکخراوەیی شیوان گۆر لە لیستی سووری ئینتێرپۆل بووە.
بە پێ ڕاگەیاندنەکان ئەو کەسە بەرپرسی ئۆپراسیۆن لە دژی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و هەروەها بەرپرسی پەروەردەی هێزە نوێیەکانی پەکەکە بووە.