بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگە راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: لە كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسپانیا، سوودانی وتویەتی هێزەکانی عێراق توانای پێشکەوتویان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەدەستهێناوە و چی دیکە داعش جێگەی مەترسی نییە.
راشیگەیاندووە، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق كۆتایی پێ هاتووە.
هاوکات وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت: هەفتەی داهاتوو لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستپێدەکەن.