جێگری وەرزش و تەندروستی پارێزگای کوردستان وتی: دابەش کردنی شیری بەلاش وەکوو گەڵاڵەیەکی نەتەوەیی لە پارێزگای کوردستان دەستی پێکردووە و 173 هەزار قوتابی سەرەتایی شار و گوندەکانی کوردستان شیری بەلاش وەردەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر خوشگوار ڕایگەیاند: دابەش کردنی شیری بەلاش لە قوتابخانەکان وەکوو گەڵاڵەیەکی نەتەوەیی زۆر بەبایەخە و یەکێک لە دەستکەوتە گەورەکانی دەوڵەتی سێزدەهەمە و بۆ ئەو گەڵاڵە زیات رلە 52 ملیار تمەن لەبەرچاو گیراوە.