سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ سووریا رایگه‌یاند: بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكا له‌ كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتدا له‌ رێگه‌ی مووشەكه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ناو كێڵگه‌كه‌دا بیستراوه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەقینەوەکان لەسەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی کە دەکەوێتە ناوچەی کێڵگەی نەوتی "العمر" لە پارێزگای دێرەزور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویانداوە.

سوپای ئەمریکاش تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو زانیارییانە نەداوە
هەواڵەکە وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو، سوپای ئەمریکاش تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو زانیاریانەی کە پەیوەندییان بە ئەگەری هێرشکردنە سەر بنکەکەیەوە نەداوە.
لە مانگی 10ی ساڵی رابردوەوە ناوه‌ ناوه‌ هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سووریا،له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستیپێكردوه‌ له‌ 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه‌ ناوه‌ ناوه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سووریا، ئه‌وه‌ش له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل ده‌یكاته‌ سه‌ر غه‌ززه‌.