ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەهلی حەق لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی ئەمریکا لە بەغدا لە پەیامێکدا بۆ حکومەی عێڕاق وتی کە حکومەتی عێڕاق داواکاری فەرمی بۆ چوونە دەرەوەی بەپەلەی هێزە بیانییەکان بداتە ئەنجومەنی ئاسایش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ خەزعەلی ، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەهلی حەق لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی ئەمریکا لە بەغدا جەختی کرد: هێرشەکانی ئەمریکا سەرەڕای هەوڵی ئەرێنی حکومەتی عێراق و بەڵێن بۆ ئارام کردنەوەی گرووپەکانی بەرخۆدان، هەر درێژەی هەیە.

ناوبراو جەختی کرد پێویستە عێراق داوکاری فەرمی بۆ چوونە دەرەوەی دەستبەجێی هێزە بیانییەکان بداتە ئەنجومەنی ئاسایش.