بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان چەند دەنگێكی بەهێز لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بیستراوە و لەگەڕەكی مشتەل، ئۆتۆمبێلێك كراوەتە ئامانج و سووتاوە.
هەروەها سێ هێرش كراونەتە سەر ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا.
تا ئێستا روون نییە كە ئایا هێرشەكان ئاسمانی و درۆنی یان مووشەكین.
بەپێی زانیارییەكان 4 كەس كوژراوان كە ناسنامەیان دیار نییە.
میدیای حیزبوڵا كوژرانی دوو سەركردەی لە هێرشەكەدا راگەیاند، ئەو دوو سەركردەیە بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی دەرەوە بوون.
ئەو سەركردانەی كوژراوان ناویان ئەبو باقر ساعدی(وسام محەمەد سابیر ساعدی) و ئەركان عەلیاوییە.