سەرۆک کۆمار وتی: میللەتەکەمان لە شۆڕشەکەیاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، سەرەڕای ئەوەی کە چەکیان نەبوو و هیچ دەسەڵاتێکی دەرەکی پشتگیریان نەدەکرد، بە متمانەکردن بە خودا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی باڵوێزانی بیانی دانیشتووی ئێران وتی: دەبێ ٤٥ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە هەموو کاتێک زیاتر بۆ خەڵکی ئێران و گەلانی جیهان بناسرێت.

ڕاشیگەیاند: پەیامی شۆڕشی ئیسلامی بەرگری لە ستەملێکراوانی جیهان و سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری و ئازادی بیر و قەڵەم لە هەموو بوارەکاندا. لە هەمان کاتدا پەیامی شۆڕشی ئیسلامی ڕەتکردنەوەی تاکڕەوی و ستەم و چاوچنۆکی و ناردنی پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی لەگەڵ دراوسێکانە. پەیامی شۆڕشی ئیسلامی بۆ دابینکردنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە، کەنداوی فارس، دەریای عومان و تەواوی ناوچەکەیە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە دۆزی فەلەستین وتی: ئەمڕۆ ئێمە پشتیوانی فەلەستین دەکەین کە ئەم هەڵوێستە لەسەر بنەمای سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراوە.