سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: دوورخستنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کوردستان بەشێکە لە دانوستانەکانمان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەسەر وەستاندنی هێرشەکان هەروەها راگرتنی وەڵامدانەوەکانی ئەو هێزە ئاماژەی بەوە کرد: حکومەت هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ واشنتۆندا نەماوە دوای بۆردومانکردنی ئەم دواییەی بارەگا سەربازییەکانی ئەنبار.

دەشڵێت: گەیشتووین بە رێککەوتنێک سەبارەت بە راگرتنی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە بەرامبەر وەستاندنی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر خاکەکەمان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە داواکارییەکی عێراق دەستیپێکردووە و هەر بە داواکارییەکی عێراقیش کۆتایی دێت، هاوکات هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دانوستانەکانمان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ دوورخستنەوەی هێزەکانیان لە تەواوی عێراق.