بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیان بارهەڵگر دیواری کۆنکرێتییو مادەی لۆجیستییان ڕەوانەی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا کردوە.
ئاماژەش دراوە کە بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 15 بارهەڵگر دیواری کۆنکرێتییو کەرەستەی لۆجستیو پزیشکیی، ئەوە جگە لەبڕێکی زۆر لەکەرەستەی سەربازیی، لەڕێگهی هەرێمی کوردستانەوە، ڕەوانەی بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەتەل بیدار، كه دهكهوێته باکووری حەسەکە کردووە.
ئەوەش ئاشكراكراوه، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەڕێگهی زەمینىو ئاسمانیهوه بەردەوامە لەگەیاندنی هاوکاریی سەربازییو لۆجستیی بۆ بنکەکانی هاوپەیمانان لە کوردستانی سووریا بەمەبەستی بەهێزکردنی بنکەکان.