کۆمەڵێک لە نووسەران و هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان بە ئامادەبوون لە ماڵی خۆشنووسی سنەیی مامۆستا ئەمجەد ئیفتخار ڕێزیان لە چەندین ساڵ هونەرمەندی و هەوڵی ئەو مامۆستایە گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو ڕێوڕەسمە لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی ڕێزگرتن لە کەسایەتییە گەورە و هونەرمەندانی کوردستان بەڕێوەچوو .

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا بەرپرسان و ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە قسەیان کرد و لە درێژەدا چەند کارێکی هونەری مۆسیقایی بەڕێوەچوو و هەروەها بە پێدانی لەوحی سپاس ، ڕێز لە مامۆستا ئەمجەد ئیفتخار گیردرا.