بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی جەختی کرد کە یەکێک لە سەرکردەکانی داعشی لە کەمپی ئەلهەول بە ناوی مەحموود ئەللەهیبی و ناسراو بە ئەبوو سوفیان لە ناو ئەو کەمپە کوژرا.
ناوبراو زیادی کرد: ئەللەهیبی بەرپرسی تیرۆرەکان لە ناو پێکهاتەتی تیرۆریستی داعش بوو و خۆی لە ئەو کەمپە تیرۆر کرا.
ئەو سەرچاوە ئەمنیەتییە وتیشی: دوای ئەوەی کە پیلانی هەڵاتنی هەندێک لە سەرکردەکانی داعش لە ناو کەمپی ئەلهەول شکستی هێنا و پووچەڵ کرایەوە، ئەللەهیبی لە ناو ئەو کەمپیە کوژرا کە هەر ئەوە بووە هۆی پێکدادان لە نێو ئەندامانی داعشی.